ئانکارا ڕازی بوە بە دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەلایەن هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە ئانکارا ڕازی بوە بە دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەلایەن هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە ئانکارا بە فەرمی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە کە هێڵە نەوتیەکانی تورکیا ئامادەن بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەلایەن هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
عەوادی وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەنوکە بەڕێوەبرانی کارەکانی دیکەی ئەو پڕۆژە لەئەستۆی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوتن لەو هەرێمە بە ڕاشکاویش وتی ئەو کارە پێویستە بە وتووێژو پێداچوونەوە بە چەند بڕگەیەکی یاسای بودەجەی گشتی ٢٠٢٤ی حکومەتی فیدڕاڵە.
ناوبراو پێداگری کرد کە بەغدا بەنیازی وەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی شێلگیرە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامانجی وەدەستهێنانی ڕێگەچارەسەری کۆتایی.