خەزعەلی: خۆڕاگری عێراق لەگەڵ دوژمنی زایۆنیست لە شەڕ دایە
قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدژکردەوە بە پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر بنکەی بزوتنەوەی نوجەبا لە دیمشق ڕایگەیاند کە ئەو پەلامارانە شتێکی تازە نین و خۆڕاگری عێراقیش لە بارودۆخی شەڕ دایە.
حەزعەلی هەروەها وتی: حکومەتی عێراق بەتەواوی پاڵپشتی ئامانجەکانی گەلی فەلەستینەو چەند حکومەتێکی عەرەبی نەک هەر بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بێ لایەنن بەڵکوو تەنانەت خزمەتکاری ئەو ڕژیمە داگیرکەرەن و ڕایگەیاند کە پێویست ناکا حکومەتەکەی لەهەمبەر پرس و کێشەی فەلەستین دا هەڵوێستێکی جەنگی ڕەچاو بکا چونکە خۆڕاگریی لە جیات حکومەت و بەنوێنەرایەتی گەلی عێراق ئەو ڕۆڵە دەگێڕێ و بێگومان گەلی زۆرلێکراوی فەلەستین و هێڵی خۆڕاگری سەرکەوتوو دەبن.
ئەو گوتارە لەدوای پەلاماری ئاسمانی ئەو ڕژیمە بۆسەر بینایەکی بزاڤی نوجەبا لە دەوروبەری دیمشق دێنە ئاراوەو کە ئەو بزوتنەوە وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاشێگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانیمان ئەو پەلامارەی بەرپەرچ دایەوەو چەند مووشەکێکی لێ خستنە خوارەوە.