نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح: هەرێمی کوردستان لەبەر ناکۆکییە سیاسیەکان، بووەتە ناوچەیەکی ناهێمن
نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێڕاق وتی: هەرێمی کوردستان لەبەر ناکۆکییە سیاسیەکان، بووەتە ناوچەیەکی ناهێمن بۆ گەشتیاران.
"سوهەیلە ئەلسوڵتانی" لە دیمانەیەکدا وێڕای ئاماژە بە مشت ومڕی سیاسیی نێوان پارت ولایەنەکانی کورد، هەرێمی کوردستان دەکا بە ناوچەیەکی ناهێمن و گەشتیاران لەهەرێم دەردەپەڕێنێ، وتی: ئەو ناکۆکییانە کاردەکاتە سەر ئابوریی هەرێمی کوردستان و گوزەرانی هاووڵاتیانی کورد.
ئەلسوڵتانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە وەرزی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان، لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە دەسپێبووە، وتی: کەمکردنی ژماری گەشتیاران، کاریگەریی نەرێنی دەبێ لەسەر دۆخی ئابوری و باری گوزەرانی خەڵکی کوردستان.
وتیشی: ڕەچاونەکرانی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، رەنگە کێشەو ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان قووڵتر بکا. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میوانداریی لە بەسەدان هەزار گەشتیار لەناوخۆ ودەرەوەی عێراق لە وەرزی هاویندا، ئامادەیی راگەیاندووە.