وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی موچەی مانگی چواری نارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427348-وەزارەتی_دارایی_عێراق_تەواوی_موچەی_مانگی_چواری_نارد
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 15, 2024 06:45 Asia/Tehran

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لەسەر رێنمایی سەرۆک وەزیران و بە رەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، هەروەها بە پشتبەستن بە نووسراوی دادگای فیدراڵی، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی، پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە.

هەروەها روونیش کراوەتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی دابینکردنی پارە بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024. وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەست و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە.