پەرلەمانتاری پێشووی عێراق: ئانکارا هۆگری چارەسەریی کێشەکانی لەگەڵ پەکەکەدا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427444-پەرلەمانتاری_پێشووی_عێراق_ئانکارا_هۆگری_چارەسەریی_کێشەکانی_لەگەڵ_پەکەکەدا_نیە
نوێنەری پێشووی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتی: ئانکارا هۆگری چارەسەریی کێشەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە، نیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 19, 2024 06:15 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتی: ئانکارا هۆگری چارەسەریی کێشەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە، نیە.

"محەممەد ئەلشەبکی" نوێنەری پێشووی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێڕاق لە دیمانەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە توانای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتەی نیە، بەڵکوو دەیەوێ وڵاتانی دراوسێی لەجیاتی خۆی، بەرەوڕووی ئەو پارتە بکاتەوە، وتی: ئانکارا هۆگری چارەسەریی کێشەکانی نیە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان .

وتیشی: تورکیا دەتوانێ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بگاتە ڕێکارگەلی سیاسی، بەڵام ئامادە نیە بچێتەژێرباری ئەو بژارە.