حوزه‌یران 03, 2024 11:05 Asia/Tehran

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کودستان دەبێ لە کاتی شیاو و لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە شێوەیەکی تەندرووست و شەفاف بەڕێوە بچێ.

لە ڕاپۆرتی نەخشەڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە پێی داخوازی سکرتێری گشتیی  و دوابەدوای دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق،  نەخشەڕێگای کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرێتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەبێ تا دێسەمبەری ٢٠٢٥ بە تەواوەتی داڕێژرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشێکی راپۆرتەکەیدا سەبارەت بە عێراق پاش کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرێتییەکەی لەم وڵاتە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کودستان دەبێ لە کاتی شیاو و بە شێوەیەکی تەندرووست و شەفاف بەڕێوە بچێ.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ پاش کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرێتیی لە ئێراق، ئەرک و ئەستۆگرییەکانی لەم وڵاتە بریتی لە راوێژکاری، پاڵپشتی کردن و یارمەتیی تەکنیکی بۆ حکومەتی عێراق، هەواهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ناوەندەکانی دیکەی عێراق دەبێ.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە  یەکگرتووەکان بە پێی داخوازی عێراق فەرمانی چوونەدەر و کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرایەتیی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقی پاش زیاتر لە ٢٠ ساڵ چالاکی دەرکرد. 

سەرپەیڤ