هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر شاری حەیفا لە فەلەستینی داگیرکراو
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشی کتردۆتە سەر شاری حەیفا.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی ، خەباتکارانی ئێمە ئامانجێکی ستراتژیکیان لە حەیفا بە هەژمارێک درۆن پێکاوە.
خۆراگریی ئیسلامیی عێراق پێیداگرتووە لەسەر بەردەوام کردنی پەلامارەکانی دژ بە بنکە و ناوەندە سەربازییە گرینگەکانی ڕژێمی زایۆنی.
ئەم گرووپە پێشتر و لە هەڵمەتی ڕابردوویدا بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو وشداری دابوو کە بێتوو پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بێ، هەڵمەتەکانی خۆی دژ بە بنکەکانی ئەم ڕژێمە زیاتر دەکات.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی خۆڕاگریی لە دووسەدەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقسا بڵاوی کردەوە، خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ٢٤٣ هەڵمەتی هێرشی ئەنجام داوە بۆ سەر ٩٠ ئامانج لە خاکی عێراق، ٦٥ هێرش بۆ سەر ئامانجگەلێک لە فەلەستینی داگیرکراو و ٨٨ هێرش بۆ سەر ئامانجگەلێکیش لە سوریادا.