حوزه‌یران 08, 2024 08:30 Asia/Tehran
  • وەزارەتی پلاندانانی عێراق: قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی ئەزموونی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی ئەزموونی بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی هاتووە و قۆناغی دووەمیش تا پێنجشەممەی داهاتوو دەست پێ دەبێ.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆبوونەوەی تایبەت بە سەرژمێریی ئەزموونی لە هەموو پارێزگاکان و تەگەرەکانی بەردەم وتی: قۆناغی یەکەمی سەرژمێری ئەزموونی بریتی لە گەمارۆدان و ژمارەلێدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و دواتریش قۆناغی دووەم دەستپێدەکات کە بریتییە لە ژماردنی خێزانەکان و پرۆسەکەش تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

سەرژمێریی ئەزموونی لە عێراق لە هەینیی ڕابردووە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ بووە و وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم سەرژمێرییە لە هەشتا و شەش ناوچە و هەژدە پارێزگادا بەڕێوەچووە. لەم سەرژمێرییەدا نزیکەی حەوتسەد و شەست و چوار توێژەر، تکنسییەن و فەرمانبەری ئیدارەی ڕێژە وئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق هاوکاری دەکەن. بە پێی دوایین مەزەندەکان، حەشیمەتی عێراق ساڵی دووهەزار و بیست و سێ گەیشتۆتە چل و سێ ملوێن و سێسەد و بیست و چوار هەزار کەس. 

سەرپەیڤ