غەلای: کۆمیسیۆن چاوەڕێی دیاریکرانی بەرواری هەڵبژاردنەکانە بۆ دەسپێکردنەوەی چالاکییەکانی
حوزهیران 12, 2024 14:26 Asia/Tehran
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: هەموو چالاکییەکانی کۆمیسیۆن تا ئێستا هەڵپەسێردراو ماوەتەوە، ئێمە چاوەڕێی فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانین بۆ دیاری کردنی بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان.
"جۆمانە غەلای" وتی: لە نێو ئەو پارتانەی کە هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردبوو، تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و کەمینەکان، جارێ ناوی بەربژارانی خۆیان بۆ پێنج کورسیی کۆتا پێشکەش نەکردووە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: دواخستنی راگەیاندنی بەرواری تازەی هەڵبژاردنەکان، کاریگەریی نگەتیڤی هەیە لە سەر خەرج و بەرجەکانی کۆمیسیۆن، کەوایە کۆمیسۆن تا ئەو کاتەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان فەرمانی فەرمی دەرنەکات، ناتوانێ چالاکییەکانی دەست پێ بکاتەوە.