ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گاز: عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە
حوزهیران 13, 2024 10:55 Asia/Tehran
ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، عێراق ئێستاکە نەوتی دیاریکراو لە لایەن ئۆپێکەوە هەناردە دەکات.
دوکتۆر ئاسۆ فەرەیدوون ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: ئۆپێک دوو ملوێن و شەشسەد هەزار بەرمیل نەوتیی دیاری کردووە بۆ عێراق بۆ هەناردەکردن و دەکارهێنانی لە ناوخۆدا، ئیستاکە عێراق خۆی ئەو ڕادە نەوتە بەرهەم دێنێ و پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە.
ناوبراو وتیشی: بێتوو بەغدا نەوتی هەرێم هەناردە بکات، تووشی کێشە دەبێ، چوونکە دەبێ هەناردەی نەوتی ناوچەکانی دیکەی کەم بکاتەوە، لە کاتێکدا کە نەوتی ناوچەکانی دیکە لە چاو نەوتەکەتی هەرێمی کوردستان گرانترە و هەناردەکردنیشی هاسانتر.