ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گاز: عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428241-ئەندامی_کۆمیسیۆنی_نەوت_و_گاز_عێراق_پێویستی_بە_هەناردەکردنی_نەوتی_هەرێمی_کوردستان_نییە
ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، عێراق ئێستاکە نەوتی دیاریکراو لە لایەن ئۆپێکەوە هەناردە دەکات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2024 07:25 Asia/Tehran

ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، عێراق ئێستاکە نەوتی دیاریکراو لە لایەن ئۆپێکەوە هەناردە دەکات.

دوکتۆر ئاسۆ فەرەیدوون ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: ئۆپێک دوو ملوێن و شەشسەد هەزار بەرمیل نەوتیی دیاری کردووە بۆ عێراق بۆ هەناردەکردن و دەکارهێنانی لە ناوخۆدا، ئیستاکە عێراق خۆی ئەو ڕادە نەوتە بەرهەم دێنێ و پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە.

ناوبراو وتیشی: بێتوو بەغدا نەوتی هەرێم هەناردە بکات، تووشی کێشە دەبێ، چوونکە دەبێ هەناردەی نەوتی ناوچەکانی دیکەی کەم بکاتەوە، لە کاتێکدا کە نەوتی ناوچەکانی دیکە لە چاو نەوتەکەتی هەرێمی کوردستان گرانترە و هەناردەکردنیشی هاسانتر.