حوزه‌یران 23, 2024 12:06 Asia/Tehran

تاقمە خۆڕاگرە ئیسلامییەکانی عێراق، ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕ لەتەنیشت حیزبوڵڵای لوبنان راگەیاند، بێتوو سوپای رژیمی زایۆنیستی بەشێوەی بەرفراوان پەلاماری ئەو وڵاتە بدات.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکانی عێراق، کەتائیبی حیزبوڵڵا، کەتائیبی سەییدوشوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایانگەیاند، بێتوو حیزبوڵڵای لوبنان ڕازی بێ، ئامادەن بەرەنگاری هەرچەشنە دەسدرێژکارییەکی رژیمی زایۆنی بەدژ لوبنان ببنەوەو لەتەنیشت حیزبوڵڵادا دژ بەو رژێمە شەڕ بکەن. چەند ژێدەرێک لە خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایانگەیاندووە، کەتائیبی حیزبوڵڵاو بزووتنەوەی نوجەبا، ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ هاوبەشبوون لە تەبیشت حیزبوڵڵای لوبنان بێتوو خۆڕاگریی لوبنان ڕازی بێ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژکاریی شیمانەیی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان.

"کازم فەرتوسی" وتەبێژی کەتائیبی سەییدوشوهەدای عێراقیش پێی داگرت، حیزبوڵڵای لوبنان، خاوەن توانا، ئیمکاناتی باڵا، چەکئامێری پێشکەوتەو ژمارێکی زۆر خەباتکارە کە بێ لەبەرچاوگرتنی ئیمکاناتی دوژمن، ئەوانە هەمووی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گەورەترین دەسدرێژکاریی، بەسە. بەڵام بێتوو ئامادەبوونی خەباتکارانی عێراقی لەباشوری لوبنان پێویست بکا، ئێمە لە هێڵی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی دەبین چونکە ئەوە، بابەتێکی ئیسلامی و عەرەبییەو بە تایبەتمەندیی و سنورەکان بەرتەسک نابێتەوە.

سەرپەیڤ