حوزه‌یران 25, 2024 13:04 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق شەوی ڕابردوو وشداری دا لە حاند دەسدرێژیی سەربازیی بەربڵاوی شیمانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنان.

"قیس الخزعلی" وشداری داوە بە ئەمریکا کە بێتوو ڕژێمی زایۆنی پەلاماری بەربڵاو بکاتە سەر خاکی لوبنان، ئەم گرووپە خۆڕاگرییە بەرژەوەندییەکانی واشینگتۆن لە عێراق و ناوچەکە دەکاتە ئامانج. ناوبراو وشداری دا بە داگیرکەران کە پەلاماردانی لوبنان هیچ سوودێکی بۆ ئەم ڕژێمە داگیرکەرە و ئەم حکومەتە تووندڕەوە و ئەم سیستەمەی بناغەدانراو لە سەر نازیسم نابێ." خەزعەلی جەختیشی کرد کە پاڵپشتیی سەربازیی  ئەمریکاییەکان لە تلاڤیڤ هیچ دەسکەوتێکی نابێ بۆیان .

پێشتر میدیا زایۆنییەکان ڕاپۆرتیان دابوو کە تلاڤیڤ بە هاوپەیمانەکەی خۆی واتە واشینگتۆنی راگەیاندووە کە بێتوو شەڕێکی هەمەلایەنە لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان دەست پێ بکات، ڕەنگە چەکێک بە کاربێنێ لەو شەڕەدا کە پێشتر هەرگیز بەکاری نەهێناوە. 

سەرپەیڤ