حوزه‌یران 26, 2024 13:12 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە شووێنێکی گرینگی بەندەری ئیلات"ی زایۆنیستەکانی بە چەندین خۆفڕ کردۆتە ئامانج.

ئەو گروپە بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بەئاراستەی بەدرەوامکردنی بەربەرەکانی لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەری قودس یارمەتی دانی خەڵکی غەزە و لەوڵامی قەڵاچۆکردنی خەڵکی سڤیلی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە جیهادگەرەکانمان بەهۆی خۆفڕەوە بنکەی ئاسمانی ئەو ڕژیمەیان لە ئیلات کردە ئامانج.

بەرلەمە میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندبوو کە ئاژیری مەترسی بەهۆی دزەی خۆفڕی نەناسراو بۆنێو سنوری ئاسمانی دەڤەری ئیلات"ی باشووری فەلەستینی داگیرکراو وەدەنگ هاتوە.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانووت"یش ڕایگەیاند کە دەنگی ئاژیری تەقینەوە لە بەندەری داگیرکراوی ئیلات بیستراوەو دەوترێ کە خۆفڕێک پێوشوینگیراوە.   

خۆڕاگری عێراق لەماوە چەند ڕۆژی ڕابردووش چەندین شووێنی گرینگ و هەستیاری لە ئیلات کردبوە ئامانج و وریایی دابوو کە بێتوو پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە هەروا بەردەوام بن ئەو هەڵمەتانە پەرە دەستێنن.

سەرپەیڤ