ته‌مووز 01, 2024 12:29 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی عێراق قسەکانی "مایک واڵتز" نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا دژ بە "فایق زەیدان"ی سەرۆکی ئەنجومەنی دادەوانیی عێراقی ڕەت کردەوە و بە خۆوەردانی ئاشکرا لە کاروباری عێراقی وەسف کرد.

بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ئەم کردەوەیەیە ئەمریکا خۆوەردان لە مافی سیادە و سەروەریی وڵاتان و دامودەزگە دادەوانییەکانیانە.

موحسین مەندەلاوی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە سەبارەت بە پێشنووسی چاکسازیی یاسا لە لایەن مایک واڵتز، نوێنەری کۆنگرێس و دانانی بڕگەی هاوپێوەند بە سەرۆک پەرلەمان فایق زەیدان ڕاپۆرت دراوە، وەک پێشینەیەکی ڕەش لە کارنامەی حکومەتی ئەمریکا و خودی سەرۆک کۆمار جۆ بایدێن تۆمار دەکرێ کە بە ئاشکرا پشتیوانی دەکات لە تۆقێنەرترین کۆمەڵکوژی گرووپە زایۆنییەکان دژ بە خەڵکی غەززە و ئێستایش بە بێ هیچ پاسایەکی یاسایی وەها کردەوەیەکی لێ دەبیندرێ.
مەندەلاوی وتیشی: عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و پێوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر داناوە. 

سەرپەیڤ