ڕوسیا دوو شارۆچکەی نوێی لە ئۆکرانیای کۆنترۆڵ کرد
تشرینی دووهم 14, 2025 19:49 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی دو شارۆچکەی نوێیان کردوە له ئوکراینیا، ئەوە جگە لە تەسلیمبونی ژماریەک سەربازی ئۆکرانیا لە دۆنێتسک.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بۆردومانێکی بەرفراوانیان دەستپێکردوە کە دامەزراوە پیشەسازییە سەربازییەکان و دامەزراوەکانی وزەی لە ئۆکرانیا کردوەتە ئامانج. سێرگی لێ بێدێڤ، ڕێکخەری گروپەکانی لایەنگری ڕوسیا لە ناوچەی میکۆلایڤ، پشتڕاستیکردەوە کە ناوەندەکانی فەرماندەیی و بنکەکانی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کیێڤ کراونەتە ئامانج. لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەکانی ئەرستۆبڵ و ڕوگێ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.