ئەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەفتەی داھاتوو ڕادەگەیەنرێت
وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ڕابگەیەنرێت.
"جومانە غەلای" ڕایگەیاند: کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی ئەنجامی ئەو بنکەگەلە دەکات کە تا ئێستا ئەنجامەکانیان نەناردووە. وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ڕاگەیندرانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای پێداچوونەوە بە ناڕەزایەتی و سکاڵاکان، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا بکرێت. دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، "محەمەد شیاع سودانی"، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و سەرۆکی هاوپەیمانی "بنیاتنان و گەشەپێدان"، لە وتارێکدا پیرۆزبایی لە هاوپەیمانییەکەی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی کورسی. وه زیری دەرەوەی ئێرانیش هه روه ها به ڕێوه چوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژرادنەکان لە عێراقی له حکوومه ت و خه ڵکی عێراق پیرۆزبایی کرد. سەید عەباس عەراقچی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە نەتەوە و حکومەتی برای عێراق دەکەین لەبەر بەڕێوە بردنی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەمن و ئارام. ئەم هەڵبژاردنانە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی پرۆسەی گەل سالاری لە عێراق و پاراستنی سەروەری و ئاسایشی ئەم وڵاتە. وه زیری دەرەوەی ئێران ، له کۆتاییدا جه ختی کرده وه که کۆماری ئیسلامی ئێران سووره له سەر پەیوەندی دۆستانه ی خۆی له گەڵ عێراق له هه موو بواره کاندا .