هەڵمەتی بەخۆفڕی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بۆسەر باشوری فەلەستینی داگیرکراو
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە ئامانجێکی گرینگی لە باشوری خاکی داگیرکراو بە خۆفر کوتاوە.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە لەوڵامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە کەرتی غەزە ئامانجێکی گرینگیان لە ئیلاتی باشوری فەلەستینی داگیرکراو بە خۆفڕ کردۆتە ئامانج.
خۆڕاگری عێراق لەماوەی چەند هەفتەو مانگی ڕابردووش دا ئامانجگەلێکی هەستیارو گرینگی ئیلاتی باشووری فەلەستینی داگیرکراوی کردۆتە ئامانج.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لیژنەی هاودەبنگاری خۆڕاگری عێراق هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد بێتوو تلاویڤ پەلاماری لوبنان بدا ئەو بزوتنەوە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وەبەر هێرش دەدا.
لیژنەی هاودەنگکاری خۆڕاگری عێراق پاڵپشتی کرد لە حیزبوڵڵا لەبەرامبەر هەڕەشەو بانگەشەکانی ڕژیمی زایۆنیستی دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو لیژنەدا وتراوە کە بێتوو ڕژیمی زایۆنیست هەڕەشەکانی بۆسەر لوبنان بەڕێوە بەرێ ئێمەش بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەموو ناوچەکە دەکەینە ئامانجی رەوای خۆمان و قوەبەر هێرشیان دەدەین.