ته‌مووز 02, 2024 12:50 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوە بە لێدوانی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراق، وتی: ئەو لێدوانە نەک هەر دەسدرێژیکردنەسەر کەسایەتی "فایق زەیدان"ـە بەڵکوو چەشنیک دەسدرێژی کردنەسەر سەربەخۆیی دەزگەی دادەوانیی عێراقیش بەئەژمار دێ.

"عەبدولـلەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، لێدوانی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراقی شەرمەزار کردو وتی: ئەو شێوە ڕادەربڕینە، نەک هەر دەسدرێژی کردنەسەر کەسایەتی فایەق زەیدان بەئەژمار دێ بەڵکوو دەسدرێژی کردنەسەر سەربەخۆیی دەزگەی دادەوانیی عێراقیشە کە یەکێکە لە دەزگە سەرەکییەکانی حکومەت.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها پیی داگرت: سیستەمی دادەوانیی عێراق، یەکێک لە پتەوترین سیستەمە دادەوانییە سەربەخۆکانە لە ئاستی ناوچەداو دەستەبەرکەر و زامنی مافە ڕەواکانی هاووڵاتیانە لە ژیانێکی ئازاد و خاوەن مەزنایەتیدا.

ناوبراو وتیشی: سەقامی ئەمنی و سیاسی لە عێراق، بێگومان هۆکارێکی ئاشکرایە بۆ ئەو بابەتە.

سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: دووپات بوونەوەی لێدوانی نابەرپرسانەی لەو چەشنە، لەوانەیە کاربکاتەسەر جۆر و شووناسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.

لێدوانی ئەم دواییەی یەکێ لە ئەندامانی لێژنەی ڕاژەکاریی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا لەمەڕ هێنانەئارای پرۆژەیاسایەک بۆ سزادانی سەرۆکی دەزگەی دادەوانیی عێراق لە کۆنگرەی ئەمریکا، لەبەر ئەوەی ناوبراو وەک پەیوەندیی ئەو بەرپرسە عێراقییە لەگەڵ ئێران لێکی داوەتەوە، بەرەوڕووی ناڕەزایەتی توندی بەرپرسانی عێراقی و هەرێمی کوردستان بووەتەوە.

سەرپەیڤ