ته‌مووز 02, 2024 21:01 Asia/Tehran
  • پێداگری سودانی لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە دیداری نەبیل ئەبوو ڕەدینە وتەبێژی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێیداگرت لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە.

"محەممەد شیاع السودانی" لەم دیدارەدا دیسان پێیداگرت لە سەر هەڵوێستی پاوەجێ و نەگۆڕی عێراق بۆ پاڵپشتی کردنی ئارمانجی فەلەستین و خەباتی گەلی فەلەستین لە فەلەستینی داگیرکراو لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتنیان بە سەربەخۆیی و ئازادی و پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێتەختیی قودس.سودانی وتیشی: بەردەوام بوونی پەلامارە دڕندانەکانی دژ بە غەززە ، یەکدەنگی و یەکپارچەبوونی زیاتری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەخوازێ بۆ ڕاگرتنی ئەم پەلامارانە و پێشگری بە کۆمەڵکوژیی سەدان هەزار فەلەستینیی بێ تاوان . سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیشیداگرت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بەغدا بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خەڵکی مەدەنیی گەمارۆدراو. سودانی هەروەها راشیگەیاند کە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی زلهێزی جیهان دەبێ ئەرک و دەوری یاسایی و ئەخلاقیی خۆیان بۆ راگرتنی ئەم جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی بەجێ بێنن.

سەرپەیڤ