چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428982-چاوپێکەوتنی_سەرۆک_کۆماری_پێشوتری_عێراق_لەگەڵ_کاربەدەستانی_باڵای_وڵاتەکەی
دوکتۆر "بەرهەم ئەحمەد ساڵح"ی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی لیژنەی باڵای دادڤانی وڵاتەکەی و چەند بەرپرس و وەزیرێک چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 03, 2024 11:48 Asia/Tehran

دوکتۆر "بەرهەم ئەحمەد ساڵح"ی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی لیژنەی باڵای دادڤانی وڵاتەکەی و چەند بەرپرس و وەزیرێک چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی نوسینگەی دوکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق لە بەغدا لەو چاوثیکەوتنەی لەگەڵ محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە بارودۆخی گشتی ئەو وڵاتە وتووێژی کردوەو لەبەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەی دا باسی پرسی دابینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەری بودجەی گشتی عێراقی کردوە.

ناوبراو هاوکات لەگەڵ دادوەر فایەق زەیدانی سەرۆکی لیژنەی دادڤانیش چاوپێکەوتنی کردوەو سەبارەت بە ڕێزگرتن لەیاسای بنەرەتی دامەزراوە دادڤانیەکان و پاڵپشتی لە ڕۆڵی دادگا بۆ دابینی دادپەروەری قسەو باسی کردوە.

بەرهەم ساڵح لە چوارچێوەی ئەو چاوپێکەوتنانەی دا لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکەش لە کاربەدەست و کەسایەتیە سیاسیەکانی وڵاتەکەی بۆوێنە دوکتۆر محمد تەمیم"ی جێگری سەرۆک وەزیران و دوکتۆر خالید بەتەڵی وەزیری پیشەسازی و و ساڵێح مەهدی حەسەناوی وەزیری تەندروستی چاوپێکەوتنی کردوە.