پێداگریی عێراق لە سەر کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد لە سەر پێویستی گیردرانەبەری هەڵوێستی لێبڕاوانە بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پێشگری بە تەشەنەی شەڕ و کێشە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیادا.
محمد شیاع السودانی لە دیداری «دانیەل شاپیرۆ» جێگری یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژاوای ئاسیا و «ئێلینا رۆمانۆڤسکی» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا، خوازیاری هەڵوێست و هەنگاوی لێبڕشتانە بوو بەرامبەر بە بەردەوامبوونی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و پێشگری بە ئەو شەڕ و کێشایەیە کە ئەگەری بڵێسەسەندنی بۆ هەموو ناوچەکە هەیە.جێگری وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم دیدارەدا پێیداگرت لە سەر گرینگایەتیی دەوری عێراق لە کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکییە ناوچەییەکان و جەختی کرد لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ستراتژیی پێوەندی و هاوکاریی بەردەوام لە نێوان وڵاتانی ناوچە بۆ دامەزرانی ئارامی و ئاسایش.ڕژێمی زایۆنی ماوەی نۆ مانگە بە پاڵپشتیی سەربازی، دراوی و دیپلۆماتیکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەی خەریکی ئەنجامدانی ژینۆساید و جەنایەتی جەنگی دژی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززەیە.