هەڵمەتی موقاوەمەی عێراق بۆسەر بەندەری "ئەشدود"
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەندەری "ئەشدود" لە باشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی بەئامانج گرتووە.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە لە هەڵمەتێکدا، بەندەری "ئەشدود" لە باشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانمان کردە ئامانج.
موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق پێشتر پێی داگرتبوو، هەتا کاتی وەستانی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە ، درێژە دەدا بە هەڵمەتەکانی.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە درێژەی هێرشەکانی بۆسەر ئامانجەکانی رژێمی زایۆنی لەئاراستەی پاڵپشتیی لە خەڵکی کەرتی غەززە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزگەیەکی کارەبای ئەو رژێمەی کردە ئامانج. لەو هەڵمەتەدا، هێزگەی کارەبای "رابین" لە "قیساریە" هەڵکەوتوو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بە درۆن بەئامانج گیرا.
موقاوەمەی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئامانجێکی گرینگی لە بەندەری حەیفا، بەدرۆن پێکاوە. ئەوە، یەکەمجار نییە کە ئەو هێزگە کارەباییە، لەلایەن خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقەوە بەدرۆن دەکرێتەئامانج.
هێزگەی ڕابین ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵیش لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق، بەدرۆن کرایەئامانج.