ته‌مووز 11, 2024 15:26 Asia/Tehran

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق شەوی ڕابردوو نەیارەتی کرد لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراقدا.

ئەنجومەنی وەزارەتخانەیی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراقی شەرمەزار کرد. یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی لە ئەستۆدا بوو و لەو کۆبوونەوەیەدا پرس و بابەتی ئاسایشی خرایە بەر لێکدانەوە و فەرمانی پێویست دەرکرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها بنپێکرانی مافی سەروەریی عێراق لە لایەن تورکیاوە لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان خرایە بەر باس و پێداگری کرد لە سەر نەیارەتیی عێراق لەگەڵ پێشڕەویی سەربازیی تورکیا و دەسدرێژی کردنی ئانکارا بۆ سەر خاکی عێراق.

سودانی لەم کۆبوونەوەیەدا فەرمانی دا شاندێک بەڕێ بکرێ بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی باروودۆخی گشتیی لێک بداتەوە.  ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە پێداگری لەسەر یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە کە پەلاماردرانی خاکەکەی و یان کەڵک وەرگیران لە خاکی بۆ پەلاماردانی دراوسێکانی قەدەغە کردووە، داوای لە هەموو پارت و هێزە نیشتمانییەکانی کرد تا پشتیوانی بکەن لە هەڵوێستی حکومەت لەم بوارەدا. چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری هەرێمی کوردستان کاردانەوەی بەربڵاوی لە کۆڕە سیاسییەکان و میدیاکانی عێراقدا هەبووە. 

سەرپەیڤ