دۆزرانەوەی پاشماوەی ١٣٩ قوربانیی داعش لە گۆڕێکدا لە باکوری عێراق
بەرپرسانی عێراقی، پاشماوەی ١٣٩ کەسیان لەنێو گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزییەوە کە پێ دەچێ، داعش بەشێک لە قوربانیەکانی لەکاتی کۆنترۆڵی پارێزگای نەینەوا لەباکوری عێراق لەوێدا ناشتبێ.
ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە کە ناسراوە بە چاڵی "علو عنتر" لە ناوچەی تەلعەفەر لە رۆژاوای موسڵ و کاتێک داعش لەو شارە بوو، تەرمی ئەو خەڵکەی دەیکوشتن، دەخستەنێو ئەو چاڵەوە.ئاشکرا نیە کە چەند تەرم خراونەتەنێو ئەو چاڵەوە."زیا کەریم" بەرپرسی بەشی گوڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق وتی: "تائێستا پاشماوەی١٣٩ قوربانی لەوان کوڕان و کچانی گەنج وژن و پیاو لەو گۆڕەda دۆزراوەتەوە".وتیشی: بە گوێرەی قسەی شایەتحاڵان، قوربانیەکان، ئیزدی، تورکمانی شیعەو ژمارێک دانیشتووی شاری موسڵن و بەشێکیش، لە ئەندامانی هێزە ئاسایشییەکانن.قووڵی ئەو چاڵە، ١٢ بۆ ٤٢ مەترە.لێکدانەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشان ئەدا کە داعش زیاتر لە٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە کە ڕەنگە تەرمی١٢هەزار کەسیان تێدا بێ.