ته‌مووز 16, 2024 09:45 Asia/Tehran

ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتی: پێویستە حکومەتی فیدراڵی بەغدا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە دەسدرێژکاریی و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق، سکاڵا تۆمار بکا.

"سەلام حوسێن" ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح، وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی سکاڵاکردنی حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژ دەسدرێژکارییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و لەگوشارنانی ئابوریی ئەو وڵاتە، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش کرد هەڵوێستێکی نیشتمانی بگرێتەبەر بەمەبەستی پاراستنی سەروەریی عێراق.

سەلام حوسێن لە دیمانەیەکدا وتی: پێشمەرگەو هێزی ئاسایش لە هەولێر ئامادەن و ئاگاداری دەسوەردانی تورکیان، بەڵام هیچ هەڵوێستێک لەهەمبەر ئەو دەسوەردانەدا ناگرنەبەر.

ناوبراو وتی: دواکەوتن لە هەڵوێست گرتنی فەرمیی حکومەتی فیدراڵ هەمبەربەو هێرشەی تورکیا، شک و دڕدۆنگی زۆری بەدواوە بووە.

سەلام حوسێن بەئاماژە بەوەی کە لە هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەگەلێک لە باکوری عێراق دەیان گوند، چۆڵ کراون و هێزەکانی تورکیا ئێستا لە زۆربەی ناوچەکان ئامادەن و خۆ دەبوێرن لە جێهێشتنی ئەو شوێنانە، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد هەڵوێستێکی راستەقینە بگرێ لەبەرامبەر درێژەی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق.

سەرپەیڤ