ته‌مووز 21, 2024 12:45 Asia/Tehran

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئێراق وتی : پەرلەمان ئەبێ ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر هەڵوێستی ئێستای بەغدا لەسەر داگیرکرانی ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەلایەن تورکیا، دەرببڕێ .

سەعد موتەلیبی  ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا  وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی دەوڵەتی ئێستای ئێراق  لەبارەی داگیرکرانی ناوچەگەلێکی باکووری ئەم وڵاتە لەلایەن تورکیا و دەستدرێژکارییەکانی کوێت بۆسەر ناوچەکانی دەورووبەری مەیدانی نەوتیی نەواخزە  وتی : پەرلەمان دەبێ بەرپرسایەتی خۆی بەرامبەر ئەو شتانەی خەریکە لە ئێراق ڕوو دەدات قەبووڵ بکات .

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە وتووێژێک دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  پەرلەمان گرینگایەتی ناداتە کەمتەرخەمییەکانی  دەوڵەتی ئێستا لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم وڵاتە و پرسی سەربەخۆیی هێزە سێ یانەکان، و تی : سەرباری خاڵی ئاشکرای دەستووری ئێراق سەبارەت بە پێویستیی ئیستیزاحی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەلایەن پەرلەمانەوە،  ئەم پەرلەمانە بەرپرسایەتی خۆی لەبارەی هەڵس و کەوتی ئێستا دەوڵەتی ئێراق بەرامبەر داگیرکرانی ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەلایەن تورکیا و دەستدرێژکارییەکانی کوێت بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی دەورووبەری مەیدانی نەوتی نەواخزە، جێ بەجێ ناکات.

سەرپەیڤ