پێداگریی پەرلەمانتارێکی عێراقی لەسەر ڕێگەنەدران بە تورکیا بۆ پێشڕەویی کردنەنێو خاکی عێراق
"عەلی نیعمە بەنداوی" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق، وتی: هیچ بڕگەیەک لە ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان تورکیاو عێڕاقدا نییە هاوپێوەند بە پێشڕەویی هێزەکانی تورکیا بۆ مەودای زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر لە قووڵایی خاکی عێراق .
"عەلی نێعمە بەنداوی" نوێنەری پارێزگای بەغداو ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە لە ڕێککەوتننامەی مۆرکراوی نێوان تورکیاو عێراق لە ساڵی١٩٨٥دا تەنیا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی تورکیا بە مەودای پێنج کیلۆمەتر بۆیان هەیە بێنە نێو قووڵایی خاکی عێراق و ئەویش بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر، وتی: تورکیا، لەو ڕێککەوتننامەدا بە ناحەزترین شێواز و وەک بیانوویەک کەڵک وەردەگرێ بۆ هێرشی سەربازیی بۆنێو خاکی عێراق و لەهیچ بەشێکی ئەو ڕێککەوتننامە ئاسایشییە، بڕگەیەک بەرچاو ناکەوێ سەبارەت بە پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان بۆ مەودای زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر بۆ قووڵایی خاکی عێراق.بەنداوی بەئاماژە بەوەی کە عێراق هەزاران سکاڵاو یادداشتی ناڕەزایی بەدژ ئەو هێرشەی تورکیا، بردۆتەلای ناوەندە دادەوانییەکان، بەڵام کۆمەلگای جیهانی لای لێ نەکردۆتەوە، وتی: تورکیا خەریکی دامەزراندنی ژمارێکی زۆری ناوەندی پشکنینە لە هەرێمی کوردستان و رۆژانە بە پاڵپشتیی تۆپخانەکەی، ناوچەگەلێکی باکوری عێراق تۆپباران دەکا، بەڵام دەوڵەتی ناوەندیی و هەولێر، خۆ دەبوێرن لە وەڵامدانەوە بەو چەشنە کردانەی تورکیا.