ته‌مووز 28, 2024 08:09 Asia/Tehran

"ئیبتسام هیلالی"ی نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهه نگی و ئەندامی کومسیۆنی کشتوکاڵ و ئاوی پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو کومسیۆنە بەنیازی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکە بۆ تاوتوێی پەلاماردانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە.

"ئیبتسام هیلالی"ی نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهه نگی و ئەندامی کومسیۆنی کشتوکاڵ و ئاوی پارلمانی عێراق، وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتەکەی ئەو پەلامارو دەسوەردانانەی تورکیا بۆسەر دەسەڵاتی هێزمەندی خۆی بەرپەرچ دەداتەوە داوای لەو وڵاتەش کرد دەسوەرنەداتە کاروباری تایبەتی عێراق.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە چەند بنەماڵەیەک لەئاکامی ئەو بوردومانانەدا زیانی زۆریان وێ کەوتوە وتیشی کومسیۆنی کشتوکاڵ و ئاوی پارلمانی عێراق، بەئامانجی تاوتوێێ پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە باکوریەکانی عێراق و دانی بڕیارێکی هاودەنگ لەو پەیوەندیەداو پێداگری لەسەر دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لەخاکی وڵاتەکەی کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبا.

سەرپەیڤ