بورهان شێخ رەئوف: هێزی سنورپارێزی دەوڵەتی فیدراڵ و پێشمەرگە، بەرپرسی هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری عێراقن
"بورهان شێخ ڕەئوف"، ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، هێزی سنورپارێزی دەوڵەتی فیدراڵ و هێزی پێشمەرگەی، بە بەرپرسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان زانی.
"بورهان شێخ رەئوف" ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: تیپەکانی سەربازیی عێراق کە داگری، هێزی پێشمەرگەو هێزی سنورپارێزە، لەسەر سنوری عێراق لەگەڵ تورکیا لە پارێزگای دەهۆک جێگیرن و بەرپرسی سەرەکیی هێرش وپەلاماری تورکیا بۆسەر باکوری عێراقن.
ناوبراو وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە پاراستنی سەروەریی عێراق، هاوپێوەندە بە هەموو خەڵکی عێراق، بە دەوڵەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمیشەوە کە شیاوەتی و دەسەڵاتی کۆتایی پێهاتووە، بۆیە، هەمووان دەبێ بەرەڤانی لە خاکی عێراق و گیانی هاووڵاتیان بکەن، وتی: لەوبارەوە هیچ چەشنە هاواهەنگییەکی سەربازی بوونی نیە لەنێوان بەغداو هەولێرداو تورکیاش هەم درێژە دەدا بە پەلامارەکانی لەنێو خاکی عێڕاقدا و هەم پێشڕەوی دەکا بۆ نێو قوڵایی خاکی ئەو وڵاتە.