لیستی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و تۆماری تاوانه‌كان ده‌كرێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لیستی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (تۆماری تاوانه‌كان) ده‌كرێت و پێویسته له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له‌وباره‌یه‌وه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌ی كه كۆمسیۆن دیاریكردوه لیستی كاندیده‌كانیان ههمواربكهنهوه و گۆڕانكاری تیادا بكه‌ن، دوای ته‌واوبونی ئه‌و واده‌یه ناتوانرێت هیچ گۆڕانكاریه‌كی تیادا بكرێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی شایسته‌یی كاندیده‌كان ناوی كاندیده‌كان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (تۆماری تاوانه‌كان) ده‌نێردرێت بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه هیچ شتێكی ناته‌با نییه له‌گه‌ڵ شایسته‌یی كاندیده‌كه، له‌ماوه‌ی 15 رۆژ له به‌رواری ناردنی ناوه‌كانه‌وه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بن له‌وباره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌درایه‌وه ئه‌وا لیسته‌كان به شایسته‌یی په‌سه‌ندكردن داده‌نرێن.كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن پێویسته 10 ملیۆن دینار و حزبه‌كان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ پێویسته ملیۆنێك دینار بده‌نه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.