ئاب 03, 2024 07:02 Asia/Tehran

نوێنەری ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس وتی لە دڕندەکاری دا هیچ شتێک جگە لەڕوڕەشی بەنسیب دوژمنی زایۆنیست نابێ.

ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسینی نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق  پێنج شەممە لە پەیامێک دا پێداگری کرد کە شەهید هەنیە هەمووکات هەوڵی دا لەپێناو ڕزگارکرانی فەلەستین و لەپێناو ئەو ئامانجە بەرزەی دا تەنانەت ژومارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەشی فیدای ئامانجەکانی گەلی فەلەستین کرد.

ئایەتوڵڵا حسینی وتیشی تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری کارێکی سەرشۆڕانەو ترسنۆکانە بوو لەلایەن دوژمنی زایۆنیستەوە، دوژمنێک کە لەنێو زەلکاوێک چەقیوەو لێی دەرباز نابێ.

نوێنەری ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ڕوداوی تاڵ و ئەستەمی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لەنێو سنورەکانی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆڵەکردنەوەکەی لە دوژمنی داگیرکەر کردۆتە ئەرکێکی زۆر پێویست.

سەرپەیڤ