سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەرگرتن بە بارگرژی لە ناوچە پەیوەندی بە کۆنتڕۆڵی نەتانیاهۆ هەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگری کرد کە بۆئەوەی بەر بە بارگرژی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگیردرێ پێویستە نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی کۆنتڕۆڵ بکرێ.
محمدشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیوەندیەکی تەلەیفوونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوو لە ئانتۆنی بلینکێن وتی کە ئەوەی کە بارگرژی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نەمێنێ پەیوەندی هەیە بە ڕاگیرانی دەستدرێژی بۆسەر غەزەو ڕێگەنەدان بە تەشەنەی ئەو شەڕە بەرەو لوبنان و کۆنتڕۆڵ و بەرگرتنی نەتانیاهۆ حکومەتەکەی.
محمدشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو پەیوەندیە تەلەیفوونیەدا پێداگری کرد لەسەر بەرگرتن لە پەرەگرتنی شەڕ لە ناوچەکەو وتی کە بەرگرتن لە پەرەی بارگرژی لە ناوچە پەیوەندی هەیە بە ڕاگیرانی دەستدرێژی بۆسەر غەزەو ڕێگەنەدان بە تەشەنەی ئەو شەڕە بەرەو لوبنان و کۆنتڕۆڵ و بەرگرتنی نەتانیاهۆ حکومەتەکەی.
ئانتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وتی حکومەتی وڵاتەکەی هۆگری ئەوەیە کە عێراق بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچەکە ڕۆڵی خۆی بگێڕێ.