ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ پاراستنی سەروەری عێراق، پێویستی بەپێداچوونەوە هەیە
نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەپەرلەمانی ئێراق وتی : ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ پاراستنی سەروەرری ئێراق پێویستی بەوە هەیە کە پێداچوونەوەی تێدا بکرێت.
شەریف سلێمان نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژێک دا ، تورکیای تۆمەتبار کرد بە هەڕەشەیەک بو ئاسایش و سەقامی ئێراق و بنپێکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە و وتی : ڕێککەوتنی سیاسی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ پاراستنی سەروەریی ئێراق پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە .
ئەم نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی ئێراق وتی : ناکۆکی سیاسی ئێستای ناوچەی شەنگال، هۆی سەرەکیی بەردەوامبوونی دەست درێژکاری بیانی بۆ سەر ئەم ناوچەیە و پەرەسەندنی ئەم دەستدرێژکاریانە بۆسەر ناوچەکانی باکووری ئێراقە.
ئەم نوێنەرەی پارتی لە پەرلەمانی ئێراق وتیشی : تورکیابە دوای چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوخۆی ئێراق نییە بەڵکوو بەنیازی بنپێکردنی سەروەری ئێراق و دەستدرێژی بۆسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی تۆڵەسەندنەوە لەو پارتەیە کە ئەوەش هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامی ئێراق و لاواز بوونی ئەو وڵاتە دەکات .