کاردانەوەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە پەلاماری بە ڕۆکێت بۆ سەر عەینۆلئەسەد
فەرماندەیی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە بەشێک لە ناوەند و بنکەی سەربازی ئەمریکا لە " عەینۆلئەسەد" دراوەتە بەر پەلاماری بە ڕۆکێت.
ژێدەرە هەواڵیەکانی ڕۆژی سێشەممە لە پەلاماری هەمدیسان بۆسەر پێگە وناوەندی " عەینۆلئەسەد" شوێنی نیشتەجێکرانی سەربازانی ئەمریکایی، لە پارێزگەی ئەنبار، لەڕۆژئاوای عێراق ، هەواڵیان دا. هاوکات لەگەڵ فڕینی فڕٶکەیەکی سەربازی بۆ گوێزرانەوەی سەربازانی برینداری ئەمریکایی لە عەینۆلئەسەد" ئەم بنکە سەربازیە جارێکی تر درایە بەرپەلامار. وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکاپینتاگۆنیش ڕایگەیاند کە لە پەلاماری مۆشەکی شەوی دوشەممە بۆسەر "عەینۆلئەسەد" ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکایی برینداربوونە. ڕوێترز یش ڕاپۆرتی دا، لانی کەم پێنج سەربازی ئەمریکایی لە پەلاماربۆسەر عەینۆلئەسەد برینداربوونە کەحاڵی یەکێ لە بریندارەکان شپرزەیە.
فەرماندەیی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی دایە سەروەریی وسەربەخۆیی ئەم وڵاتە وڕایگەیاند، حکۆمەتی عێراق وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ حوزۆری سەربازانی بیانی لەم وڵاتە ،
مسۆگەرانە لە گەڵ هەرجۆرە پەلامار لە ناوخۆ یا دەرەوە بۆسەر خاکی وڵاتەکەی وبەرژەوەندی ومەبەست وئامانجەکانی لەلایەن هەرلایەنێکەوە کە بێت وبەهەرشێوازێک ، ناڕازیە.