دەسپێبوونی سێیەم جڤینی نێونەتەوەیی "نیدا ئەلئەقسا" لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430381-دەسپێبوونی_سێیەم_جڤینی_نێونەتەوەیی_نیدا_ئەلئەقسا_لە_عێراق
سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، سێیەم جڤینی نێونەتەوەیی "نیدا ئەلئەقسا" لە کەربەلای عێراق، دەسپێکرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 13, 2024 07:45 Asia/Tehran

سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، سێیەم جڤینی نێونەتەوەیی "نیدا ئەلئەقسا" لە کەربەلای عێراق، دەسپێکرا.

سێیەم کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی نیدا ئەلئەقسا بە ئامادەبوونی بەرفراوانی سیمبول و هێما وکەسایەتییە بلیمەتەکانی فەلەستین و جیهان ئەمڕۆ لە شاری کەربەلای عێراق دەسپێبوو.

ئەو کۆبوونەوە لە ژێر چاودێریی سکرتێرخانەی گشتیی مەرقەدی ئیمام حوسێن(ع) و بەهەوڵی کەمپەینی جیهانیی گەڕانەوە بۆ فەلەستین و بە دروشمی "لە شەڕی ئەلتەف هەتا باهۆزی ئەقسا؛ سەرکەوتنی ئیرادە بەسەر ملهوڕی"دا خەریکە بەڕێوە دەچێ.

شێخ کەربەلایی بەرپرسی بارەگای ئیمام حوسێن (ع) لە کەربەلا لە لێدوانێکی لەو کۆبوونەوەدا، جەختی کرد لەسەر گرینگی بەڕێوەچوونی ساڵانەی ئەو کۆبوونەوە لەبەر کارتێکەربوونی لەسەر پشتگریی جیهانی لە پرسی فەلەستین بەتایبەت لەسای دەسدرێژکارییە بەردەوامەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە.

یەکەم خولی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی "نیدا ئەلئەقسا" لەژێر ناوی "بناگەکانی بزاڤی حوسێنی و رۆڵی لە ئازادکرانی قودس وشۆڕشی گەلی فەلەستین" ساڵی ١٤٠١ لە سەروبەندی گەیشتنی کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) لە کەربەلا بەڕێوە چوو.