ئه‌یلوول 05, 2024 09:26 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەچەند خۆفڕ هەڵیکوتاوەتە سەر بەندەری حەیفای فەلەستینی داگیرکراو.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەچەند خۆفڕهەڵیکوتاوەتە سەر بەندەری حەیفای فەلەستینی داگیرکراوو لە ڕاگەیاندراوەکەی دا ڕایگەیاند ئەو پەلامارە خۆفڕانە بەئاراستەی لایەنگری و یارمەتی دانی خەڵکی غەزەو لەوڵامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست دژبە خەڵکی فەلەستین بەتایبەت ژن و منداڵ و کەسانی بەساڵاچۆی ئەو کەرتە بەڕێوە چوە.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی دا پێداگری کردوە کە هەروا درێژەدەداتە  لێکبڵاوکردنی بنکەکانی   دوژمن.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆرجار خاکی داگیرکراوی وەبەر هێرش داوەو وریاییشی داوە کە بێتوو پەلامارەکانی ئەو ڕژیمەبۆسەر کەرتی غەزە هەروا بەردەوام بێ، پەرە دەداتە هەڵمەتەکانی ئەو ڕژیمە.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هاوکات بەهۆی هەڵمەتی جۆربەجۆر بەدژی ئامانجی زایۆنیستەکان لەنێو خاکی داگیرکراو هەمووکات پێداگری کردوە لەسەر ڕۆڵی لایەنگرانەی خۆی لە خەڵکی ئەو کەرتە.

 

سەرپەیڤ