هێرشی بەخۆفڕی خۆڕاگری عێراق بۆ سەر شاری حەیفا لە سەرزەویە داگیرکراوەکان
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق باسی ەێرشی بە خۆفڕی کرد بۆ سەر شاری حەیفا لە باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان .
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بە خۆفڕ هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێک لە حەیفا . ئەو گرووپە خۆڕاگریە هەرواها ڕایگەیاند ئوپڕاسیونەکان بۆ تێک شگاندنی بنکەکانی دوژمن بە خێراێیەوە بەردەوامە . پێشتڕیش خوراگری ئیسلامی ئێراق ڕایگەیاندبوو کە هێزگەی کارەبای پیشەسازی ئالون تافور لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی داوەتە بەر پەلامار . ەێرشی ئەو گرووپە خوڕاگریە بۆ سەر حەیفا لە حاڵێکدایە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ڕوژی یەکشەمە بە مووشەک هێرشیان کردە سەر تەلئابیب . یەحیا سەریع وتەبێژی ەێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە ئوپڕاسیونی پەلاماری بو سەر تەل ئەبیب بە مووشەکی بالستیکی واوە دەنگی نوێ ئەنجام دراوە و سیستمەکانی بەرگری دوژمن بۆ پێ و شوێنی گرتنی شکستیان هێناوە . بە وتەی ناوبراو ئەو مووشەکە لە ماوەی یازدە خولەک و سی چرکە ، دوو هەزار و چل کیلومەتری تێپەڕاندووە کە ئەو بابەتە بووە هوی ترس و توقانی زاینیەکان و زیاتر لە دو ملوێن زایونیش بەرەو حەشارگەکان هەڵاتن کە ئەو ڕووداوە بۆ یەکەمین جار لە مێژوو دوژمن دا ڕویداوە .