ئه‌یلوول 19, 2024 09:43 Asia/Tehran
  •  عەممار حەکیم: کۆمەڵگای جیهانی بێدەنگیی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی، بشکێنێ

رێنەری رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، جەنایەتی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی لە لوبنانی شەرمەزار کرد.

سەید عەممار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە کاردانەوە بە کردەی جەنایەتکارانەی رژیمی زایۆنی لە لوبنان وتی: ئێمە ئەو دەسدرێژکاراییانەی رژیمی زایۆنی لە باشوری لوبنان و زاحییەی باشوری بەیروت و دژ بە خەڵکی سیڤیلی لوبنان ئەنجامی داو بە تەقاندنەوەی ئامێرگەلی پەیوەندیی و بەدالە، ژمارێکی زۆر لە خەڵکی بێتاوانی شەهید وبریندارکرد، بەتوندیی شەرمەزار دەکەین.

وتیشی: ئێمە لە هەمان کاتدا هاودەنگیی خۆمان لەگەڵ دەوڵەت و خەڵکی وڵاتی دۆست و برادەر- لوبنان- ڕادەگەیێنین و جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین، لەهەمبەر تاوانی خۆدزینەوە لە چاوەڕوانییەکان و پێشێلکردنی هەموو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان و تەنانەت پشت گوێ خرانی یاساوڕێساکانی شەڕ، بێ دەنگە بشکێنێ.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە کۆتاییدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە، چاکبوونەوەی خێرای بریندارانی بەئاوات خواست.

سەرپەیڤ