یارمەتیی حەشدی شەعبی بۆ لوبنان، فەلەستین و سوریا
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق رایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ئامادەیە بۆ دابین کردنی هەموو چەشنە یارمەتییەکی مرۆیی و پزشکی بۆ زەبروێکەوتووانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، فەلەستین و سوریا.
فاڵح فەیاز بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کرد: بەیاننامەی مەرجەعی دینیی حضرت آیت الله سید علی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق سەبارەت بە پەلامارە زاڵمانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کرانە ئامانجی خەباتکارانی خۆڕاگری و هەروەها خەڵکیی مەدەنیی بێدەرەتان لەوپەڕی ڕێزەوە گەیشتۆتە دەستمان.
فەیاز وتیشی: لە وەڵام بە بەیاننامەی مەرجەعییەتی ئایینی و بەجێهێنانی ئەرکی مرۆیی، برایەتی و ئایینیمان و بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیمان لە برایانمان لە لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و کوشتوکوشتاری هەموو ڕۆژەی لەم وڵاتە بە فەلەستین و سوریایشەوە، ئامادەیی تۆکمە و تەوامان ڕادەگەیەنین بۆ خستنەبەردەستی هەموو چەشنە یارمەتییەکی پزشکی و مرۆیی.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق هەروەها داوای لە هەموو شاروومەندانی ئەم وڵاتە کرد بە هەواهەنگی لەگەڵ حکومەت و ناوەندە فەرمییەکان، یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانیان لەم بوارەدا کۆ بکەنەوە.