ئه‌یلوول 26, 2024 10:07 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە سێ درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو.

ژێدەرە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشەی کراوەتە سەر بەندەری ئەیلات لە لایەن درۆنە جەنگییەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراقەوە بووە.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئاسایشیی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق داوای لە گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەم وڵاتە کرد ئاستی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە دوژمن بەرزتر و بەربڵاوتر بکەن. 

میدیا ئیسراییلییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوی "ئەستێرەی داوود" کە ناوەندێکی سەر بە ڕژێمی زایۆنییە خۆیان گەیاندۆتە شوێنی ئەو تەقینەوەی کە بە هۆی درۆنەوە ڕوویداوە.

ئەم میدیاگەلە وتیشیان کە بە پێی ڕاپۆرتە بەراییەکان، چەن کەسێک لەو تەقینەوەی بەندەری ئەیلاتدا بریندار بوونە. 

سەرپەیڤ