ئه‌یلوول 28, 2024 07:35 Asia/Tehran
  • سێهەمین هەڵمەتی خۆڕاگری عێراق بۆسەر باکوری خاکی داگیرکراو

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو و گوڵانی داگیرکراو.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و بۆ سێهەم جار ئامانجێکی زۆر گرینگی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بەخۆفڕ کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هاوکات ڕاشیگەیاندوە کە ئامانجێکی زۆر گرینگی دیکەشی لە گوڵانی داگیرکراو بە خۆفڕ کوتاوە.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لەهەمان کات دا ئامانجێکی سەربازی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو داوەتە بەر شاڵاوی هێرشەکانی خۆی وپێداگریشی کردوە کە بەئاراستەی وڵامدانەوەی دڕندەکاریە جەنگیەکانی ئەو ڕژیمە لە ناوچەکە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر هەڵمەت و هێرشەکانی خۆی. 

سەرپەیڤ