وشداریی هاوپەیمانیی نەسری عێراق بە ئەمریکا
ئیدارەی هاواهەنگیی خۆڕاگریی عێراق پێی داگرت؛ بێتوو ئەمریکا هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە دژ بە ئێران ئەنجام بدا، موقاوەمە، پێگەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەئامانج دەگرێ.
"سەلام زوبەیدی" وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسری عێراق بەئاماژە بەو بابەتە وتی: ئێستاکە، هاوکێشەکان بەقازانجی موقاوەمە گۆڕاوەو سەنەدو بەڵگەکانیش، ئەوە دەسەلمێنێ. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە "گوتارەکانی ئیمام خامەمەنیی لە نوێژی هەینیی نەسردا، ئیلهامبەخش بوو"، وتی: خۆڕاگریی، پرۆژەیەکی جەهادییە کە بە شەهیدبوونی ڕێبەرەکانی، ناوەستێ. وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر وتیشی: گەر پێمان وابێ کە شەهیدبوونی سەیید حەسەن نەسروڵڵا، ڕووداوێکی کاتییە، چەشنێک وەهم و خەیاڵکردە.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە هەرکەس شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا بە ڕووداوێکی ساکار بزانێ، لە وەهم و خەیاڵات دایە، وتی: شەهیدبوونی سەیید حەسەن نەسروڵڵا، خاڵێکی وەرچەرخانە بە قازانجی خۆڕاگریی.
زوبەیدی وتیشی: ئەوەی کە دوژمن خاوەنی جبەخانەی پێشکەوتەی سەربازییە، لە هەمبەر ئیرادە، مووشەک و درۆنەکانی خۆڕاگرییدا، پارێزراو نابێ و دوژمنی زایۆنی لەبەر ئەوەی زڕباوکەکەی واتە ئەمریکا لەناوچەدا پشتگریی دەکا، کۆتایی بە دەسدرێژکارییەکانی ناهێنێ.
وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسری عێراق لە کۆتایی دا وتی کە قسەی ئەمریکا دوورە لە کردەکەی، بۆیە بۆ درێژەپێدان بە شەڕی نەرم هەوڵ دەدا.