هێرشی درۆنیی دوبارەی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بۆسەر فەلەستینی داگیرکراو
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە "ئامانجێکی سەرەکی" لەباکوری فەلەستینی داگیرکراو، بە درۆن هێرشی کراوەتەسەر .
لە بەیاننامەی ئەو گرووپەدا هاتووە کە خەباتکارانمان لە درێژەی ڕەوتی خۆڕاگریی لەهەمبەر داگیرکەریداو بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە درۆن، ئامانجێکی گرینگمان لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان پێکا. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕاشیگەیاند کە تێکشکاندن و تیابردنی بنکەو پێگەکانی دوژمن درێژەی دەبێ.
هەواڵدەریی ئەلمەیادینیش باسی هێرشی درۆنیی موقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی کرد بۆسەر باشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان و ڕایگەیاند کە دەنگی زەنگی وشداریی لە جەولانی داگیرکراو و بەندەری ئیلات بیستراوە. ئەلمەیادین هەروەها ڕایگەیاند؛ لە هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق، ئامانجێکی گرینگ و سەرەکی لە ئیلات هەڵکەوتوو لە باشوری فەلەستینی داگیرکراو، هێرشی کراوەتەسەر.