هێرشی درۆنی خۆڕاگری عێراق بۆسەربەندەری ئیلاتی ڕژێمی زایۆنیستی
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەیانی ئەمڕۆشوینێکی حەیاتی لەبەندەری ئیلاتی ڕژێمی زایۆنیستی دایە بەرهێرشی درۆنی
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی درۆنی خۆڕاگری عیراق لەبەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە بۆ سەر مەبەستیکی حەیاتی لەبەندەری ئوم ڕەشاش لە سەرزەویە داگیرکراوەکان هەواڵیان دا.
هەرلەم حاڵەدا سوپای ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ لەقاوی دا کە فڕٶکەیەکی بێ سەرنشین لەلای ڕۆژهەڵاتەوە هەرێمی ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراوی بەزاندووە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش لە بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیری مەترسی لەناوچەکانی " سافیر" وعەین یاهاو" لەباشووری ڕۆژهەڵاتی فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا. بەیانی دوێنێ چوارشەممە یش خۆڕاگری ئیسلامی ڕایگەیاند کە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕٶکەی بێ سەرنشین پەلاماری کردووەتە سەر شوێنێک لە ڕژێمی زایۆنی لەناوەندی فەلەستینی داگیرکراو .گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕاێگەیاند : لەدرێژەی پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی گەل وخۆڕاگری فەلەستین بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێسەرنشینی پێشکەوتە ئامانجێکی گرینگی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراوی داوەتە بەرپەلامار.