کاردانەوەی کاربەدەستانی ئایینی وسیاسی عێراق بەرامبەر شەهیدبوونی یەحیا سینوار
لەدرێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر شەهادەتی قارەمانانەی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس، مامۆستایانی ئایینی و کاربەدەستانی سیاسی عێراقیش شەهید بوونی ناوبراویان سەرەخۆشی کرد و وێڕای پێداگری لەسەر درێژەی خەبات هەتا سەرکەوتن، ڕێزیان گرت لە دەوری هەڵکەوتەی ئەوشەهیدە لە خۆڕاگری فەلەستین.
هەمام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهادەتی یەحیا سینواری سەرەخۆشی کرد و ڕایگەیاند: خۆڕاگری ، کولتور بیروبڕوایە و بە شەهید بوونی فەرماندەرانی قارەمانی، نامرێ .
حەمودی لە درێژەدا وتیشی شەهید یەحیا سینوار نموونەی بێ وێنە و تاقانەی ئازایی و ورەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ، زوڵم و نادادگەری و دڕندەکارییەکان بوو .
ناوبراو پێداگری کرد خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و بەهێزتریش دەبێت.
جەواد خالسی کەسایەتییەکی ئایینیش پێداگری کرد شەهید یەحیا سینوار لە گۆڕەپانی عیزەت و سەربەرزی وەک خەباتکارێکی بەهێز هاتە پێش چەکی هەڵگرت و هەتا دواهەناسەش لە ئارمانج و گەل و سەرزەوینی فەلەستین، بەرگری کرد.
ناوبراو هەروەها پێداگری کرد خەباتی هێزەکانی خۆڕاگری هەر بەردەئوامە و هەتا گەیشتن بە سەرکەوتنیش ڕاناوەستێ.
ئەبووحسێن حەمیداوی ، سکرتێری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵڵای ئێراق لە بەیاننامەیەکدا شەهادەتی یەحیا سینواری سەرەخۆشی کرد و پێداگری کرد کە بەشەهیدبوونی یەحیا سینوار نۆرەی ئەو بەرەیە گەیشتووە کە لە داوێنی ئەو شەهیدە پەروەردە کراون هەتا ئاڵاکەی بەرز ڕاگرن.
حەمیداوی هەروەها وتیشی ئەو جۆرەی ئێمە بزووتنەوەی قارەمانی حەماس ئەناسین، ئەو بەرەیەی کە خەریکی شەڕ بەدژی زایۆنیستەکانە زەبرێکی قورستریان لێ دەدات.
لەلایەکی دیکەوە هادی عامری سکرتی گشتی ڕێکخراوی بەدریش شەهید بوونی یەحیاسینواری سەرەخۆشی کرد و وتی کە سینوار پیاوێک بوو کە لە ڕێگەی قودس دا ژیا و هەرلەو ڕێگایەش گیانی بەخت کرد.
سوپای زایۆنیستی ڕۆژی پێنج شەممە باسی تیرۆرکرانی یەحیا سینواری کردبوولە تێکهەڵچوون و پەلامارێک دا لە باشووری کەرتی غەززە .