تشرینی دووه‌م 03, 2024 18:19 Asia/Tehran
  • نوجەبای عێراق: عێراق لە هەڕشەکانی ڕژێمی ئیسراییل ناترسێ

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: بێتوو ئیسراییل پەلاماری عێراق بدات، هێرش دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا.

"حەیدەر ئەللامی" ئەندامی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق شەوی شەممە بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگریی عێراق هیچ ترسێکی لە ڕژێمی ئیسراییل نییە، وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری پاڵپشتیی فەلەستینییە مەزڵوومەکانی کەرتی غەززە دەکەن و هێرشەکانی نوجەبا بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو تەنیا بە ڕاگیردرانی پەلامارەکانی سەر کەرتی غەززە و لوبنان کۆتایی دێت.خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق لە ماوەی چەن هەفتە و چەن مانگی ڕابردوودا ئامانجگەلێکی هەستیار و گرنگی ڕژێمی ئیسراییلی لە فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.

 

سەرپەیڤ