٢٠٢٥؛ کۆتایی قۆناغی یەکەمی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i432768-٢٠٢٥_کۆتایی_قۆناغی_یەکەمی_چوونەدەری_هێزی_ئەمریکایی_لە_عێراق
وتەبێژی حکومەتی عێراق بە پێداگری لەسەر پێبەندبوونی بەغدا و واشینگتۆن بە پرۆسەی تەبایی لەسەرکراو ڕایگەیاند؛ قۆناغی یەکەمی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا کۆتایی دێت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2024 14:37 Asia/Tehran
  • ٢٠٢٥؛ کۆتایی قۆناغی یەکەمی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە عێراق

وتەبێژی حکومەتی عێراق بە پێداگری لەسەر پێبەندبوونی بەغدا و واشینگتۆن بە پرۆسەی تەبایی لەسەرکراو ڕایگەیاند؛ قۆناغی یەکەمی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا کۆتایی دێت

باسم ئەلعەوادی وتی: حکومەتی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی بە ناوی "کۆتایی هێنان بە ماوەی فەرمانبەرێتیی هێزەکانی هاوپەیمان" هەیە کە لە لایەن کۆمیتەیەکی باڵاوە داڕێژراوە و ئەم کۆمیتەیە ئەمساڵ چەندین جار کۆبوونەوەی بووە. وتەبێژی حکومەتی عێراق پێیداگرت: لەم ئاراستەیەدا دوو لایەن ڕازی کراون و ئەمریکایش ڕازی بووە و بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، قۆناغی یەکەمی چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا سێپتەمبەری ٢٠٢٥ کۆتایی دێت. باسم عەوادی وتیشی: قۆناغی دووەمی چوونەدەری ئەم هێزانەش لە سێپتەمبەری ٢٠٢٥ـەوە دەست پێ دەکات و سێپتەمبری ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.