سنووری ئاسمانیی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە بەکار نەیەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i433030-سنووری_ئاسمانیی_عێراق_بۆ_پەلاماردانی_وڵاتانی_دیکە_بەکار_نەیەت
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دیسان جەختی کرد لە سەر نەیارەتی کردنی حکومەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەکارهێنرانی ئاسمانی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2024 14:44 Asia/Tehran
  • سنووری ئاسمانیی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە بەکار نەیەت

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دیسان جەختی کرد لە سەر نەیارەتی کردنی حکومەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەکارهێنرانی ئاسمانی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە.

"قاسم الاعرجی" بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات بۆ پێشگری بە ڕوودانی شەڕی ناوچەیی، پێشیداگرت لەسەر پێویستی بایەخدانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە بەرپرسایتیی مرۆیی و ئەخلاقیی خۆی و پێویستیی هەوڵدان و دەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی گوشار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی کارەساتبار لە کەرتی غەززە و لوبنان. قاسم الاعرجی پێشتریش لە سەفەری بۆ تاران و دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی جەختی کردبوو لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەڕەتیی عێراق سەبارەت نەیارەتیی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەکارهێنانی خاک و ئاسمانی لە هەر لایەکەوە بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.