عێراق: ناهێڵین لە خاکی ئێمەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێمان بکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i433693-عێراق_ناهێڵین_لە_خاکی_ئێمەوە_هەڕەشە_لە_وڵاتانی_دراوسێمان_بکرێ
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هەرگیز ڕێگا نادەین بەوەی کە خاکی وڵاتەکەمانەوە هەڕەشە و مەترسییەک درووست بکرێ لە سەر وڵاتانی دراوسێمان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2024 16:11 Asia/Tehran
  • عێراق: ناهێڵین لە خاکی ئێمەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێمان بکرێ

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هەرگیز ڕێگا نادەین بەوەی کە خاکی وڵاتەکەمانەوە هەڕەشە و مەترسییەک درووست بکرێ لە سەر وڵاتانی دراوسێمان.

فواد حسێن وتیشی: ستراتژیی سیاسەتی عێراق بۆ راهاتن، و لە چوارچێوی پێوەندی لەگەڵ هەموو ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ، بەڕێکرانی یارمەتییەکان و پێشگری بە جێبەجێکرانی پلانی کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان بەرەو ئۆردۆن و میسر و ئەوەی کە نەهێڵین خاکی عێراق ببێ بە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی لە سەر وڵاتانی دراوسێ. 

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: ئاسایشی عێراق گرێدراوە بە ئاسایشی ناوچەکەوە و بەهێزتر کردنی هاوکاریی ناوچەیی بۆ بەرەنگاربوونەویەی کێشە و گرفتە ئاسایشییەکان و بنەبڕکردنی تووندڕەوی گەلێک گرینگە.